سەرۆك بارزانی: چاکسازی لە شەخسی خۆمەوە دەست پێ دەکەم

سەرۆك بارزانی: چاکسازی لە شەخسی خۆمەوە دەست پێ دەکەم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە چاکسازی لە حزب و حکوومەت دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە: "چاکسازی لە خۆمەوە دەست پێ دەکەم".

ڕۆژنامەی هەولێر لە ژمارە (2326)،ی ئەمڕۆ دووشەممە (29\2\2016)، لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستاندا، “مەسعود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، جەختی لەسەر جددیەتی بەرنامەی چاکسازیی ئیداری و دارایی لە ڕیزەکانی پارتی و لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاندووە: “هیچ کەس و دەزگا و دامەزراوەیەک لە سەرووی لێپرسینەوە و پێداچوونەوە و بەدواداچووندا نین و لەپێناو جێبەجێکردنی دادپەروەری و شەفافیەت و چارەسەری گرفتەکاندا، هەرچی پێویست بێت، دەبێت بکرێت”.

هاوکات سەرۆك بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە: “چاکسازی لە شەخسی خۆمەوە دەست پێ دەکەم”.






باسنیوز
Top