ئه‌مرۆ 28/2/ 2016 به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و د. سامان به‌رزنجی به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر. یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تی كوتان له ساڵی نوێ دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستی پێكرد. له رێوره‌سمێكی تایبه‌ت دا له بنكه‌ی ته‌ندروستی ژیان-هه‌ولێر. به ئاماده‌بوونی ژماره‌یك له به‌رپرسانی ته‌ندروستی و رێكخراوه‌كانی بیانی به دوو دڵۆپ ماكوته دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان درگای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كرده‌وه. له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رێزان وه‌زیری ته‌ندروستی و پاێزگاری هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گرنگی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان به شێوه‌یه‌كی گشتی خسته روو. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ ماوه‌ی (5) رۆژی كار به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌ومنداڵانه ده‌گرێته‌وه كه له نێوان یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵاندان. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌ی تیمه‌كان بریتیه له (825) تیم كه (1650) كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداری تێداده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ 165 پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار و (515) ئۆتۆمۆبێل دابین كراوه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر (330،163) مندالێ ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵان ده‌كوترێن.