عه‌بادی له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستیانكردووه به‌ئه‌نجامدانی دیدار‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌حكومه‌تدا.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌و پێیه‌ی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا، كوتله كوردستانییه‌كان به‌فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا، ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
هاوكات هۆشیار عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێیانگه‌یشتووه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌نزیكترین كاتدا به‌جیا له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌یه‌كی كوتله‌كاندا كۆده‌بێته‌وه به‌كوتله كوردستانییه‌كانیشه‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا وتیشی: "عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می كوتله كوردستانییه‌كان پێكه‌وه كۆبێته‌وه یاخود به‌جیا، ئه‌وان یه‌ك وتاری هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له‌پاراستنی پشكی كورد له‌پێكهاته‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقدا.
هاوكات سه‌لیم جبوری له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر رێكه‌وتنێك له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كان و حه‌یده‌ر عه‌بادی-دا بكرێت دواجار ده‌بێت بهێنرێته په‌رله‌مان و له‌وێ په‌سه‌ندبكرێن. روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك كوتله سیاسییه‌كان و عه‌بادی گه‌یشتنه رێكکه‌وتن ئه‌وا وه‌زیرانی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی عیراق ئاماده‌ن ده‌ستله‌كاربكێشێنه‌وه به وه‌زیرانی یه‌كێتی هێزه عیراقییه‌كانیشه‌وه.
خه‌ندان
