ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: بۆ دوو تەوەری گرنگ كۆبوونەوەیەكی تایبەت دەكەین
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان گوتێ: باس لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دەكرێت كە رۆژی شەممە 27-2-2016 ئەنجامدرا، بەتایبەت گفتوگۆ لەبارەی ئەو شتانە دەكەین كە تایبەتن بە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، تەورەی دوومیش گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەبڕیارێكی چاكسازی دەكەین، دوای وەرگرتنی راوبۆچونی پەرلەمانتارانی پارتی، پڕۆژەكە دەكرێتە بڕیار و پێشكەشی سەركردایەتی پارتی دەكرێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 38 كورسی پەرلەمانە.
رووداو
