سەرۆك بارزانی فەرمانێک بۆ سەرکردایەتی پارتی دەردەکات
"لەم كۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتیی گفتوگۆ لە بارەی چەندین پرسی تایبەت بە رەوشی ھەرێمی كوردستان دەكەن".
بە گوێرەی پەیامنێرمان: "لەو كۆبوونەوەیەدا ھەر یەك لە پرسەكانی چاكسازیی كاراكردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان، بەشداریكردنی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی میونش تاوتوێ دەكرێت".
ئەمە لە كاتێكدایە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، چەندین بڕیاری چاكسازیی لە ناو حكوومەت و حزبەكەی راگەیاند، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە ئەكتیڤكردنی لیژنەكانی چاكسازیی لە ناو حزب و ھاوكاریی و پشتیوانیی پارتیی لە بڕیارەكانی چاكسازیی بكرێت.
بڕیاریشە لەم ھەفتەیەدا شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر پرسە گشتییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
