وه‌ڵامێك بۆ شارپرێس: واز له چه‌واشه‌كاری بێنن
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوێنێ پێنجشه‌ممه دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ساز داوه و، 'شارپرێس'یش بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌خلاقی كاری پیشه‌یی و به ئامانجی شێواندن و هۆنینه‌وه‌ی خه‌یاڵاتی خۆیان، كۆمه‌ڵێك وشه و واژه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی به ناوی ئه‌وه‌وه ڕیز كردوون، كه له دیمانه‌كه‌ی ئێمه‌دا نه‌گوتروان و بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
ئێمه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، ئه‌م هه‌واڵه دروستكراوه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به ئامانجدار ده‌زانین كه گوایه (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوتبێتی، 'پارتی‌و یەكێتی ئەم حكوومەتەی ئێستا هەڵدەوەشێننەوە و حكومەتێكی نوێ پێكدەهێنن، ئەوەش بەبێ بەشداریكردنی گۆڕان‌و چەند حیزبێكی تر لەو حكوومەتە'، خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ی ڕاو بۆچوونه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی خوێندبێته‌وه، ده‌زانێ كه بابه‌تی وا نه‌خراوه‌ته به‌ر باس؛ بۆیه به توندی زانیارییه‌كانی 'شارپرێس' ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه بۆ به‌لاڕێدابرن و گرژتركردنی نێوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتیی كوردستانه و، داوایشیان لێ ده‌كه‌ین، له گوازتنه‌وه‌ی زانیاری‌دا، ئامانجه‌كانی خۆیان تێكه‌ڵ به ڕا و بۆچوونی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان نه‌كه‌ن، چی دیكه‌یش به ناوی سه‌رچاوه‌ی ناونه‌براوه‌وه یاریێكی دژه‌كوردانه به پرسه نێوخۆییه‌كانه‌وه نه‌كه‌ن، كه دواجار خزمه‌ت به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ناكات كه پێیدا ڕه‌ت ده‌بێ.
ده‌قی دیمانه‌كه‌ی (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ببینه:
http://www.kdp.info/a/d.aspx?s=040000&l=13&a=89224
