ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشی کیمیایی داعش بۆ سەر پێشمەرگە روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشی کیمیایی داعش بۆ سەر پێشمەرگە روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا رایگەیاندووە، کە لەگەڵ فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشێکی "کیمیایی" دیکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش.

هێرشەکەی داعش دوێنێ پێنج شەممە ئەنجامدراوە و کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم چەند زانیارییەکی لەبارەوە بڵاوکردەوە.

لە تویتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، کە ئەگەر بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی لە هێرشەکەی دوێنێی داعشدا پشتڕاستبکرێتەوە، ئەوا دەبێتە هەشتەمین هێرشی کیمیایی بۆسەر سەرنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

ئاماژەش کراوە بەوەی، کە دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتیی ناوخ
سەرلەبەیانی ئەمرۆ عەمید سمێ بۆساڵی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە خەندانی راگەیاند : " نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، بە چەند گولە هاوەنێک هێزەکانی پێشمەرگەیان لە باشووری شنگال بۆردومانکرد".

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال، وتیشی : " لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا چەند پێشمەرگەیەک دوچاری حاڵەتێکی نائاسایی بوون، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک باری تەندروستییان ئاسایی بووەوە".ۆی شەنگال لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی بۆ تووشبوون بە رشانەوە، سەرئێشە و گرانی لە هەناسەداندا وەردەگرن.


ماثیو باربەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یازدا-ی تایبەت بە ئێزدییەکان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، کە دوێنێ پێنج شەممە چەکدارانی رێکخراوە تیرۆرستییەکە دووەم هێرشی کیمیاییان کردووەتە سەر ناوچەکانی باشوری چیای شەنگال و زیان بە تەندروستیی هاوڵاتیانی مەدەنی و کەوتووە.

ناوبراو ئاماژەی کردووە بەوەی، کە هێرشەکەی دوێنێ جیاواز لە هێرشەکانی پێشووی داعش، چەکداران لە جێی بەکارهێنانی گولە هاوەن، موشەکیان بەکارهێناوە و موشەکەکان گەیشتوونەتە ناو شارەکەوە.

بەپێی وتەکانی ناوبراو، لە ئێستادا چارەسەری بەرکەوتووان دەکرێت و راپۆرتەکان ئاماژە دەکەن بەوەی لە کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆدا، 19 موشەکی ئاڕاستە کردووە.









خەندان -
Top