مامۆستایانی هەڵەبجە کۆتاییان بەمانگرتنەکەیان هێنا
بەشێکی زۆر لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەوەرددەی هەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
هێرش شەفیق بەناوی مامۆستایانەوە بەیاننامەیەکی خوێندوەوە و رایگەیاند "لەڕێگەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندی بە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانەوە کراوە و بڕیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان دراوە، لەپێدانی نیو مووچەکەی مانگی 9-ی ساڵی رابردوو و پێداچوونەوە بە خشتەی مووچەی مامۆستایان و پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا".
رۆژی پێنجشەممە 25-2-2016 مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، تاوەکو سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
سۆران عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند: "هەموو کار ئاسانییەک بۆ مامۆستایان دەکەین و لەسەر ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بیرمان لەسزادانی ئەو مامۆستایانە نەکردووەتەوە کە ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن".
رووداو
