"گەورە تیرۆریستێک" لە کەرکووک دەستگیرکرا


پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک کەسێک دەستگیر دەکەن کە دەگوترێت کاری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بووە بۆ چەکدارانی داعش لە شەڕی دژی پێشمەرگە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک رایدەگەیێنێت: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر گەورە تیرۆریستێک بەناوی ع.ا.ع ناسراو بە ابو عبد کە کاری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێندراو بووە، تواندرا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکووک لەناو شاری کەرکووک دەستگیر بکرێت".

لە راگەیێندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بڵاویکردووەتەوە هاتووە: "ئەو تیرۆریستە ئۆتۆمبێل و شۆفڵی بۆمبڕێژ دەکرد و لەشەڕەکانی پێشمەرگە بەکاریان دەهێنا، لەهەمانکاتدا دەیان ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هەمەریان بۆمبڕێژ کردووە بۆ شەڕەکانی سنووری تکریت، دواتر لەسەر بڕیاری بەرپرسەکانی داعش گەڕاوەتەوە بۆ ناوشاری کەرکووک تاوەکو وەک شانەی نوستوو کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
















رووداو
Top