یەڪەمین ڪۆنفرانسی تایبەت بە ریفراندۆم (ی.ل.د.ڪ) لە هەولێر سازی دا

یەڪەمین ڪۆنفرانسی تایبەت بە ریفراندۆم (ی.ل.د.ڪ) لە هەولێر سازی دا
ڕۆژی چوارشەممە ڕێڪەوتی ۲٤/۲/۲۰۱٦ مەڪتەبی سڪرتاریەتی یەڪێتی لاوانی دیموڪراتی ڪوردستان لە هەولێری پایتەخت یەڪەمین ڪۆنفرانسی تایبەت بە ریفراندۆمی سازڪرد.

لە چوارچێوەی ڪۆنفرانسەڪەدا ڪە ژمارەیەڪ لە بژاردەی ڪەسایەتی سیاسی و ئەڪادیمی و مامۆستایانی زانڪۆ و یاسا ناسان و ڕۆشنبیران ئامادە بوون تیایدا (٦) بابەتی جۆراو جۆر و پەیوەندیدار بە گشتپرسی و ریفراندۆم پێشڪەشڪران و دواتر لە لایەن ئەندامانی ڪۆنفرانسەوە گفتوگۆیەڪی فراوانیان لەسەر ڪرا و بابەتەڪان دەوڵەمەند تر ڪران و چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردە دەر ئەنجامی ئەو ڪۆنفرانسە بوون و سەرجەم بابەتەڪانیش لە کتێبێڪدا بە ناوی (ریفراندۆم وەڪ هەنگاوی بەرایی سەربەخۆیی) چاپڪران.
Top