سه‌رۆکی ئیداره‌ی پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له دابه‌زینی هه‌شت سانتی مه‌تری ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له چاو ساڵی ڕابردوو هه‌واڵی دا. "بێهزاد شیرپه‌نجه"وتی: ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندان ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به 1270.54 له‌چاو ساڵی ڕابردوو 1270.62 بووه که ئه‌مساڵ 8 سانتی مه‌تر له‌چاو ساڵی ڕابردوو دابه‌زینی بووه. ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی بارینه‌کان له پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیادیشی کرد: بارودۆخی بارینه‌کان له پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 24.1 میلیمه‌تره که له‌چاو ساڵی ڕابردوو 32.9 میلیمه‌تر بووه و 26.7 میلیمه‌تر دابه‌زینی بووه.
كرێكارێك لە جوانڕۆ بە هۆی هەژاریەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كرێكارێك لە شاری جوانرۆ بە هۆكاری نەداری و هەژاری كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی 27ی رێبەندان كرێكارێكی جوانرۆیی بە ناوی جەبار قادری لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. جەبار قادری كە كاری كاشیكاری دەكرد چەند مانگێكە لە سەر كارەكەی دەر كراوە و بێكاری و هەژاری وای لێ‌كرد كە كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت. جێگەی باسە ئاماری خۆكوشتن لە ناوچە كوردنشینەكان بە هۆی بێكاری و هەژارییەوە رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێت.