"پێدەچێ مووچەی کارمەندانی تەندروستی دەستکاری بکرێ"
(د. هه‌ست كه‌ریم عه‌لی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت (قوباد تاڵه‌بانی)ـدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای پزیشكان و سه‌ندیكاكانی تر پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو و گه‌شبینییه‌كی باش هه‌بوو له دیداره‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری دا داواكارییه‌كان بخوێنرێنەوە؛ وه‌كو شتێكی سه‌ره‌تاییش ئه‌و پزیشكانه هاوکاری بكرێن كه له شوێنی هه‌ستیاردا كار ده‌كه‌ن و، هاوكارییەکی دارایی‌یان پێ بدرێت؛ ئه‌مه‌ش کردەوەیەکی دڵخۆشکەرە."
دەیشڵێت: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دوای خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه و داواكارییه‌كان، بە تایبەت مووچەی پزیشكانی گه‌نج، زۆر كه‌م نه‌كرێته‌وه، چونكه هیچ داهاتێكی تریان نییه جگه له مووچه و، هه‌روه‌ها بڕبڕە‌ی هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ن؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نەبن، نەخۆشخانە پەکی دەکەوێ."
(د. هه‌ست) دەیشیگوت: "حكوومه‌ت قه‌ناعه‌تی وایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆر زیندوو دیاره و، گرنگه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌رچۆنێك بێت خەمێکیان لێ بخۆن، چ له پێدانی مووچه‌دا بێ چ لە هێنانەپێشەوەی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌کەیاندا؛ بە گشتی گه‌شبینیه‌ك دیاره و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، حكوومه‌تیش به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو له هه‌ر كاتێكدا داهات بڕێك زیاتر و بارو‌دۆخه‌كه باشتر بێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكانی لێ بێبه‌ش نەکرێن؛ وه‌كو وه‌زاره‌تیش سه‌رپشك كراوه كه ده‌توانێت له داهاتی نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێك له‌و داهاته وه‌كو هاوكاری بداتە پزیشک و كارمه‌ندەکان؛ ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتپێدانه‌ش دڵخۆشکەرە."
