هه‌موو كوردستانیه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خه‌رجی كه‌مبكرێته‌وه داهات زیاد بكرێت، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه په‌یدا بكرێت و هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌رێێن، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و داهاته كه‌مه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت ، هه‌وڵیداوه دووباره به ناچاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی ریكبخاته‌وه، ئاله‌م كاته‌دا په‌كه‌كه دێت و ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌ی داهاتی قووتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ته‌قێنێته‌وه كه هه‌موو تاكێكی كوردستان به مه‌مره‌و مه‌ژی پشتی پێبه‌ستووه، ئه‌وه‌ی ئێستا په‌كه‌كه ده‌یكات له 2014 ه‌وه ، ئێران له‌رێی مالیكه‌وه تاقیكردۆته‌وه و به‌ڵام به خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان شكستی هێنا، ئێستا ئه‌م كاره درندانه‌تر له رێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامده‌دات و به‌شێكیش له‌وانه‌ی به كوردی قسه ده‌كه‌ن و دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانین، پشتگیری لێده‌كه‌ن و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستانه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئێران ، زه‌مینه بۆ رووخانی كیانی هه‌رێمی كوردستان ریكده‌خه‌ن، كه ئێستا ئێران باش ده‌زانێت، ئه‌و كیانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌شیان هێزێكی كوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئیقلیمی به ئاشكرا بۆته ئامرازێك به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه رووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان.. زۆر به‌داخه‌وه