پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان لە ڕسووماتی تەندروستی دەبەخشرێن
ئەمڕۆ سێشەممە 23 – 2 – 2016 "عەلی ڕەشید" سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: لیژنەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێكهاتووە بۆ وەرنەگرتنی ڕسووماتی كەرتی تەندروستی لە پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان و دەشڵێت لیژنەكە بەدواداچوونی كردووە و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرە ئەهلی و حكوومییەكان دەگرێتەوە."
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو: لە كۆی 71 سەنتەری پزیشكی هەموویان ڕەزامەندییان پیشان داوە و ئەوەش دەڵێت كە ئێستا 21 سەنتەری تایبەت بە چاو هەر بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر كاری پزیشكی بۆ نەخۆشانی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهێدان دەكەن و بە مەرجێك ئەو كەسە لەكاتی سەردانەكەیدا ناسنامەی پێشمەرگایەتی، یان شەهیدانەی پێ بێت و دەشڵێت لە هەوڵدان كەلە كەرتەكانی خوێندن و شارەوانی و لایەنەكانی تریش ئەو بڕیارە تایبەت بە پیشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە."
باسنیووز
