وەزیری دەرەوەی سویسرا: هاوکاریمان لەگەڵ سعودیە بەهێزمان دەکات
”دیدیە بۆرکهالتەر“، وەزیری دەرەوەی سویسرا، کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی فیدڕالیی سویسرایە، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە نیازە بە هاوکاریی سعودیە، کێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چارەسەر بکات و سنووریان بۆ دابنێت.
دیدیە بۆرکهالتەر بە شەرقولئەوسەی راگەیاندووە، کە ئەگەر هاوکاریی و هەماهەنگی وڵاتەکەی و سعودیە، ”هێزمان پێدەبەخشێت“ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان، کە کاریگەریی نەرێنییان بەسەر هەموو لایەک دەبێت.
وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیامێکیشی بۆ ئێران هەیە، کە ”پێویستە ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان بپارێزرێت“، وەک ئاماژەیەک بۆ هەردوو رووداوی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی سعودیە لە ئێران.
باسنیوز
