پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەكەی مزگەوتی مەلاقادر ڕوونكردنەوەیەكی راگەیاند
لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵێ زاگرۆس نێردراوە، تێیدا، نەقیب هۆگر عەزیز وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەبارەت بەو كێشەیەی كە دوێنێ هەینی لە مزگەوتی مەلا قادر خۆشناو لە هەولێر ڕووی داوە، ئێمە وەك پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنین كە هەر كاتێك مامۆستا (مەلا نادر كانی كوردەیی) سكاڵای یاسایی تۆمار كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە دەكەینەوە و رێوشوێنی پێویستی یاسایی دەگرینە بەر.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، هەر لێدوانێك لەوبارەیەوە بدرێت، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕەتی دەكەینەوە.
