زانکۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەک بۆ قوتابیان بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ئاگادارییەک بۆ قوتابیان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "پرۆسەی خوێندن تاوەکو 13 رۆژی دیکە بەردەوامە و دوای ئەوە پشووەکانی نەورۆز دەستپێدەکات".
بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاگادارییەکدا بۆ قوتابیان کە وێنەیەکی بۆگوڵان ناردووە، رایدەگەیێنێت: "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان دەکەینەوە کە پرۆسەی خوێندن بەردەوامە لەسەرجەم بەشەکان و کۆلیژەکان تاوەکو 3-3-2016 دواتر پشووی بەهار و نەورۆز دەستپێدەکات".
