هۆشیار زێباری، گەورەترین گەندەڵی ئاشکرا دەکات

 هۆشیار زێباری، گەورەترین گەندەڵی  ئاشکرا دەکات
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە گەورەترین گەندەڵی لە عێراق بریتییە لە ژمارەی زۆری بندیوارەکان لە ریزی سوپا و هێزە ئەمنییەکان.



”هۆشیار زێباری“، وەزیری نەوتی عێراق بە گاردیانی راگەیاندووە، بڕێکی یەکجار زۆری داهاتی عێراق بۆ بەرپرسانی سوپا و حکوومەت دەچێت، لەرێی سەربازە بندیوارەکانەوە.



هۆشیار زێباری پێیوایە بوونی سەربازی بندیوار لە ریزی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ”گەورەترین گەندەڵی“یە لە عێراق، بەهۆی ئەوەی بڕە پارەیەکی زۆریان وەک مووچە بۆ تەرخان کراوە و هەمووشی دەچێتە گیرفانی بەرپرسە حکوومی و ئەفسەرە سەربازی و ئەمنییەکان.



عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە دەبێتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی جیهانییەوە.





باسنيوز
Top