وه‌حیده یاقو: هیچ باوه‌ڕمان به به‌غدا نه‌ماوه.. ده‌مانه‌وێ ڕیفراندۆم له ناوچه مهسیحینشینهكانیشدا بكرێت
(وه‌حیده یاقو هورمز) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گردبوونه‌وه‌ی گه‌لی كلدان سریان ئاشووری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئێمه پشتگیری له هه‌نگاو و په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان.
(وه‌حیده یاقو هورمز) باوه‌ڕی وایه كه، ئێستا كاته‌كه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بكرێت و گه‌لی كورد و پێكهاته‌كان بڕیاری خۆیان بده‌ن، گوتیشی، ''چونكه هه‌موومان بینی كاتێك كه شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، ڕوونیشه كه به‌غدا به ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نایه‌ت، بۆیه ئێمه هیچ باوه‌ڕێكمان به حكوومه‌تی ناوه‌ندی نه‌ماوه، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یش ئێمه ده‌ڵێین.''
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كلدان سریان ئاشوور له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، ئێستا باشترین كاته بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، ''هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ڕیفراندۆم له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌سیحییه‌كان تێیدا نیشته‌جێن بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕیاری خۆیان بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
