قەزای ئامێدی یادی دامەزراندنی قوتابیان و لاوانیان بەرز ڕاگرد

 قەزای ئامێدی یادی دامەزراندنی  قوتابیان و لاوانیان بەرز ڕاگرد
ئەمرۆ رێکەوتی ١٨-٢-٢٠١٦ بەبۆنەی ساڵ رۆژی دامەزراندنی ھەردوو رێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان ستافی ناوەندی باڵای ئامێدی و لقی ئامێدی قوتابیان پێشوازی لە میوانەکان کرا، کە بۆ پیرۆزبایی کردن سەردانی ستافی ھەردوو رێکخراوەکانیان دەکرد.
ژمارەیەکی زۆری لاو ، قوتابی ، دام و دەزگاکانی حکومی و حزبی ، پیاو ماقولانی دەڤەر و ئافرەتان بەسەردانی کردنی ئەم دوو رێکخراوە سەردانیان دەکرد ، ھەروەھا لە سنوری قەزای ئامێدی ئەم دوو رێکخراوە بەچالاکی جۆرا و جۆر ئەم یادەیان بەرزراگرد.
Top