کونسوڵی ئەمریکا: هاوکاریکردنی پێشمەرگە مانای پاراستنی ئازادییەکانە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ”ھێمن ھەورامی“، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ”ماتیەس میتمان“، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پرسی ریفراندۆم و چارەنووسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی تاوتوێ کردووە.
هێمن هەورامی و ماتیەس میتمان گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش کردووە.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ”هەموو ئامادەکارییەک“ی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی ڕەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی پێشمەرگە کردووە و راگەیاندووە، ”ھاوکاریکردنی پێشمەرگە مانای پاراستنی ئازادییەکانە لە جیھانی ئازادا“.
باسنیوز
