تەرمی دوو فڕۆکەوانە کوردەکە گەیشتنەوە هەولێر
لەرێورەسمێکی سربازیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە تەرمی دوو فڕکەوانە کوردەکە کرا کە رۆژی چوارشەممە 17-2-2016 هەلیكۆپتەرەکەیان لە ناوچەی حەبانییە و حیلە كەوتەخوارەوە و هەردووکیان گیانیان لە دەستدا.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە كە داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە خستنەخوارەوەی ئەو هەلیكۆپتەرە راگەیاندووە بەڵام شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" هەلیكۆپتەرەكە لە شوێنكی سەلامەت كەوتووەتە خوارەوە، ئەو ناوچەیە جگە لە حەشدی شەعبی هیچ هێزێكی دیكەی لێ نییە بۆیە گومانمان لە كەوتنە خوارەوەی هەلیكۆپتەرەكە هەیە كە لە زەوییەوە تەقەی لێكراوە".
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "هەر دوو فڕۆكەوانی كورد نەقیب ئەحمەد نەهرۆ و مولازم یەكەم ئومێد جەوهەر، كە دوو ئەفسەری چالاكی هێزی ئاسمانی عێراقی بوون لەو رووداوە شەهید بوون، ئێمە گومانمان لە كەوتنە خوارەوەی هەلیكۆپتەرەكە هەیە چونكە پێشتر ئەو دوو فڕۆكەوانە پێش كەوتنەوە خوارەوەیان زەنگی ئێمرجنسیان داگیرساندووە ئەمەش مانای ئەوەیە كە تەقەیان لێكراوە".

رووداو
