كوتایى داعش له سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌بێت
لیوا تارق سلێمان هه‌رنى ، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ى سپیلك و به‌رپرسى میحوه‌رى تلسقوف رايگه‌یاند: وره‌ى پێشمه‌رگه زور به‌رزه‌و هه‌مو كاتێك چاوه‌ریێ فه‌رمانه‌كانى سه‌روك بارزانى یه بو راوه‌دونانى ئه‌و شوێنانه‌ى كه داعش لێ بالا ده‌سته , گه‌ر بارزانى فه‌رمان بیكات هێرش ده‌كه‌ینه سه‌رهه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ى كه‌ئێستا داعش لێ یه.
لیوا تارق وتیشى : ته‌نها بارزانى بریار بیدات بوشدارى شه‌رى ئازاد كردنى مووسل ده‌بین گه‌ر چه‌ندین شه‌هید بیده‌ین , راسته فروكه‌كانى هاوپه‌یمانان مولگه‌كانى داعش بوردوه‌مان ده‌كه‌ین به‌س ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یه ئه‌و گورزه‌ى پێشمه‌رگه له‌داعش داوه كه‌س لێ نه‌داوه‌و دلنیام له‌كوتایى دا داعش له‌سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌بێت.
هه‌رنى را یگه‌یاند : یه‌كێك له‌نیشانه‌كانى بێ هێزى و نه‌مانى داعش له‌ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها په‌نا بو خو ته‌قاندنه‌وه‌و خوكوژیه‌كان ده‌بات , هێزى هێرش كردنى نه‌ماوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ته‌واوى پلانه‌كانى پوچه‌ل كراوه‌ته‌وه‌و داعش‌یش به‌رگه‌ى پێشمه‌رگه ناگرێت.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ى سپیلك له باروه‌ى سه‌روك بارزانیه‌وه وئاماژه‌ى به‌وه‌دا : ئاماده‌بونى سه‌روك بارزانى له میحوه‌ره‌كان یه‌كیكه له‌چه‌كه به‌هێزه‌كان بو پێشمه‌رگه و ناو بردنى دوژمن به‌م كاره‌ش به‌رده‌وام مورالى پێشمه‌رگه به‌رزه‌و هه‌ست به ئاسوده‌یى ده‌كه‌ن , ئه‌وه‌نیه به بریارێكى سه‌روك بارزانى نیوه‌ى جیهان زیاتر بونه‌ته هاوپه‌یمان له‌دژى داعش .
