له‌ كۆنگره‌ی میونشن مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی وڵات له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانیدا كراوه‌

له‌ كۆنگره‌ی میونشن مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی وڵات له‌گه‌ڵ سەرۆك بارزانیدا كراوه‌
رۆژی شه‌ممه‌ كۆنگره‌ی ئاسایشى جیهانی( میونشن ) له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كرد و له‌ سه‌رئاستی عیراق سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشت كراون،چاودێرێكى سیاسیش ده‌ڵێت بوونى بارزانی له‌و كۆنگره‌یه‌دا دانپێدانانه‌ به‌ ده‌وڵه‌تى كوردستان .

"د. محه‌مه‌د بازیانى "چاودێرى سیاسى و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى هودا بۆ لێكۆلینه‌وه‌ى سیاسى ڕاگه‌یاند: "میواندارى كردنى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنگره‌ جیهانیه‌ گرنگه‌دا دانپێدانانه‌ به‌ كوردستان و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دڵنیام كورد دۆستى زۆره‌ و له‌ داهاتووشدا له‌گه‌ڵ بابه‌تى ڕیفڕاندۆمدا ده‌بن"



ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا بقۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌ناو خه‌ڵكى كوردستان و گوتیشی: "ده‌وڵه‌تى كوردى كه‌س له‌سه‌ر سینى ئاڵتوونى به‌ دیارى پێشكه‌شمان ناكات پێویستمان به‌ ئیڕاده‌یه‌كى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ له‌ناوخۆى خۆمان".



بازیانی، پێیوایه‌ كورد هه‌موو قوربانییه‌كی داوه‌ و ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسى ده‌وڵه‌تى كوردى بكرێت ،ده‌شڵێت " قه‌یرانى دارایى كاتیه‌ و زوو تێده‌په‌ڕێت".














باسنيوز
Top