لە میحوەری خازر 19 چەکداری داعش کوژران
عارف تەیفوور، سەرپەرشتیاری میحوەری خازر رایگەیاند "رۆژی شەممە 13/2/2016، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بارەگاکانی داعشیان لە تل ئەسوەد بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 5 بارەگای داعش خاپوور بوون".
عارف تەیفوور هەروەها گوتی:" لە شارۆچکەی حەمدانییەش کاروانێکی ئۆتۆمبێلەكانی داعش لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کرایە ئامانج و لەئەنجامدا چەند ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندران کە یەکێکیان بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکرا بوو".
سەرپەرشتیاری میحوەری خازر ئاماژەی بەوەش دا، لە بۆردوومانەکاندا جگە لە زیانە مادییەکان، 19 چەکداری داعش کوژراون.
رووداو
