نوێنەری ئۆباما قەیرانی ئابووری لەگەڵ بارزانی تاوتوێكرد
برێت مەکگوێرک، نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بارزانی زۆر باش بووە و باسی ئابوورییان کردووە.
لەبارەی سەردانەکەشی بۆ کۆبانێ، برێت مەکگۆرک رایگەیاند: "هەر کاتێک کورد یەک بگرن هیچ کەسێک ناتوانێت تێکیان بشکێنێت". گوتیشی"سەردانی شاری کۆبانێی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە بۆ ئەوەی هانی کوردەکان بدات تاوەکو یەکگر بن".
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکگوێرک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 15:00 ی رۆژی شەممە 13-2-2016 لەگەڵ فیدریکا موگیرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 13-2-2016 لەگەڵ سەرۆکی مەکدۆنیا، حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و بریت ماکگۆرک، نێردەی تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبووەوە، بڕیاریشە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش کۆببێتەوە.
رووداو
