سەرۆك بارزانی لە میونشن باسی جیۆپۆلەتیکی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سەرۆك بارزانی لە میونشن باسی جیۆپۆلەتیکی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات
بەپێی بەرنامەی کاری کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە میانی تەوەرێکی تایبەت بە جوگرافیای سیاسیی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، پانێڵەکەی پێشکەش دەکات.



بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە بۆ کۆنگرەی ئاسایشی جیهان “میونشن” لە وڵاتی ئەڵمانیا ئامادە کراوە، سەعات 9:30 دەقیقەی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 14/2/2016، سەرۆك“مەسعود بارزانی”، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی تەوەری (جیۆپۆلەتیکی نوێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست)، پانێڵەکەی پێشکەش دەکات.



ھاوکات جگە لە سةرؤك بارزانی، ھەریەک لە “محەمەد عەبدولڕەحمان ئال سانی”، وەزیری دەرەوەی قەتەر، “عەبدوللەتیف ڕاشید ئەلزیانی”، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی عەرەبی، “نۆربێرت ڕۆتێن”، سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، “جۆن مەککین”، سیناتۆری ئەمریکی و سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری سەربازیی و ئەندامی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لەگەڵ “ریز دووسێت”، ڕۆژنامەنووسی کەناڵی (بی بی سی) کە وەک ڕێکخەری پانێڵەکە بەشدار دەبێت، پانێڵەکە ئەنجام دەدەن.



سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە داوەتێکی فەرمی، بەشداریی لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهان دەکات، کە تێیدا 30 سەرۆک و 150 سەرکردە و کەسایەتیی جیهانی، رەوشی ئاسایشی نێودەوڵەتی و چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن.










باسنيوز
Top