لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەرمی 25 كۆچبەری دیكە دەگەڕێنرێنەوە هەولێری پایتەخت
ئەمڕۆ شەممە 13-2-2016 "شاكر یاسین" بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی لیژنەیەكەوە تەرمی 25 كۆچبەری كورد كەلە ئاوەكاندا خنكاون، لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە و دەشڵێت بەردەوام لە هەوڵ دان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەران، چونكە ژمارەیان زیاترە لەوەی كە دەگەڕێنرێنەوە."
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمێكدا تەرمی ئەو 25 كۆچبەرە دەگەڕێنرێتەوە و لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوەو تەسلیمی كەسوكاریان دەكرێتەوە."
لە سەرچاوەیەكی ئاگادار زانیویەتی 19 تەرمی ئەو كۆچبەرانە خەڵكی سلێمانی و ئەو 6 كەسەكەی دیكەشیان خەڵكی هەولێرن.
باسنیوز
