ئه‌مریكا داوا ده‌كات ئیمارات هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات
له‌دوای وتوێژه‌كانی له‌برۆكسل، كارته‌ر گوتی: " هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌رفه‌ت و هێز بده‌ین، به‌تایبه‌تی به‌عه‌ره‌بی سوننه له‌سوریادا، ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت خاكی خۆیان له‌داعش ڕزگاربكه‌ن، به‌تایبه‌تی شاری ڕه‌قه".
كارته‌ر كه‌ئه‌مڕۆ دیداری هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیماراتدا، باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ئیمارات به‌ڵێنیداوه به‌شداری بكات له هه‌لمه‌تی ئاسمانی، له‌دژی داعش. هه‌روه‌ها سعودیه‌ش هه‌مان به‌ڵێنی داوه.
كارته‌ر گوتی: " ئێمه نامانه‌وێت جێگه‌گره‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بدۆزینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن نامانه‌وێت جێگه‌گره‌وه بۆ هێزه‌كانی عێراق بدۆزینه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت هێزیان بده‌ینی تاكو بتوانن خۆیان رێك بخه‌ن".
گوتیشی: " ئیمارات ده‌توانێت ڕۆڵی گرنگتر بگێڕێت له‌هاوكاری كردنی هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
باس‌نیوز
