سەرۆك بارزانی و حەیدەر عەبادی لە ئەڵمانیا كۆبوونەوە
بەپێی نووسنگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە شوێنی پشوودانی سەردانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردووە.
دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەلایەن حەیدەر عەبادی لە ساڵی 2014 ، ئەمە سێیەمجارە عەبادی و بارزانی كۆدەبنەوە.
پار ساڵ لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ یەكەمجار كۆبوونەوەوە.
رۆژی 6-4-2015، عەبادی بەیاوەری شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن مەسعود بارزانی پێشوازی لێكرا.
رووداو-
