سکرتێری یه‌که‌می باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له ئێران: له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کورد به‌رز ده‌که‌ینه‌وه
"سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یه‌که‌می باڵیۆزخانه‌ی رووسیای فیدراڵ له ئێران سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" به‌ڕێوبه‌ریی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
له دانیشتنه‌که‌دا باس له باروودۆخی ناوچه‌که به گشتی و ھه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی کرا.
"سێرگێی سوشکۆڤ" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که وڵاته‌که‌ی به گرنگییه‌کی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ھه‌رێمی کوردستان و ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کورد به‌رز بکه‌نه‌وه. ھه‌روه‌ھا باسی له‌وه‌کرد که رووسیا، کورد به دۆستی خۆی ده‌زانێت.
له‌لای خۆیه‌وه "نازم ده‌باغ" راوبۆچوونی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی له‌مه‌ڕ پێشھاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که بۆ سکرتێری یه‌که‌می باڵیۆزخانه‌ی رووسیای فیدراڵ له تاران روونکرده‌وه ھه‌روه‌ھا باسی له پێویستییه ھه‌نووکه‌ییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان کرد له بواری ھاوکاری کردنی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ھاوکاریی ئه‌و ئاوارانه‌ی که له ھه‌رێمی کوردستاندا نیشته‌جێن.
