ئێران: مووشەكی پێشكەوتووی عیماد تاقی دەكەینەوە

 ئێران: مووشەكی پێشكەوتووی عیماد تاقی دەكەینەوە
وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئێران ئاشكرای دەكات لە ماوەیەكی نزیكدا وڵاتەكەی مووشەكی "عیماد" كەلە بالستیك پێشكەوتووترە، تاقی دەكاتەەوە.


"حوسێن دێهقان" ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا سامانەی مووشەكیی "S300" ی رووسیە بەدەستیان دەگات.


ئێران لە مانگی یەكەمی ژوئەنی ساڵ 2015 پاش نزیكەی 12 ساڵ دانوستان و مشتومڕی ئەتۆمی رێككەوتنی ناوكیی لەگەڵ وڵاتانی كۆمەڵەی پێنج كۆ یەك واژۆ كرد، لە حاڵێكدا بەپێی ئەو رێككەوتنە هێشتا گەمارۆوە مووشەكی و سەربازییەكانی هەڵنەگیراون، كەچی دوو جار مووشەكی پێشكەوتووی تاقی كردووەتەوە.


ئێران سەرەرای ئەوەی هێشتا لەگەڵ ئەمەریكا لەم بارەوە كێشەیان هەیە، كەچی لەو باوەڕە دایە بردنە سەر و پەرەسەندنی توانایی مووشەكییەكانی وەك خۆیان ماون و بە مافی خۆی دەزانێت بۆ پێكهاتەی بەرگریی ئێران.


كۆماری ئیسلامی یەكەم جار و لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی پێشوودا مووشەكی عیمادی تاقی كردەوە و دەڵێت لە داهاتوودا جۆر و شێوازێكی نوێ‌ لە مووشەكی عیماد كە پێشكەوتووترە، تاقی دەكاتەوە.


بەرپرسانی سربازیی ئەمەریكا لەو باوەڕە دان مووشەكی عیماد توانایی هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە، كەوایە تاقیكردنەوەی پێچەوانەی رێككەوتنەكان رێكخراوی نەتوە یەكگرتووەكانە.


لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاندووە: "تاقیكردنەوەی مووشەكی عیماد، هیچ رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی پێشێل ناكات، چونكە ئێمە هیچكات كڵاوەی ناوكیی لەسەر دانانێین و ئمە تۆمەتە بۆ ئێرانی هەڵدەبەستن و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بەكار دەبین و دەیخەینەڕوو."


واشنتۆن مانگی پێشوو گەمارۆی نوێی لەدژی چەند كۆمپانیای ئێرانی و نێودەوڵەتی و كسایەتیی سەربازیی ئێرانی خستەگەڕ.










باسنيوز
Top