وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری گرنگی له‌باره‌ی پڕۆگرام و بڕوانامه‌ی خوێندنی ئیسلامی دا
له پاش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابخانه ئایینییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی ھه‌رێم، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌مخۆرانه که‌وته ھه‌نگاونان بۆ پێداچوونه‌وه و دانانی پڕۆگرامێکی یه‌کانگیر و زانستی تایبه‌ت به‌و قوتابخانانه و له‌م پێناوه‌یشدا کاری زۆر و جددی کراوه و دانیشتنی ئه‌وڕۆیش ھه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو تا به زووترین کات پڕۆگرامێکی ڕێک و تایبه‌ت دابنرێت و چیتر قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه ئیسلامییانه له ئاست پڕۆگرام و وانه‌ه‌کانیاندا سه‌ریان لێ نه‌شێوێت و بزانن ده‌بێت چی بخوێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، قوتابیانی ئه‌م قوتابخانانه که گله‌ییه‌کی زۆریان ھه‌بوو و له ئاست بڕوانامه‌کانیان ده‌سته‌وه‌ستان بوون و کێشه‌یان ھه‌بوو بۆ چۆنیه‌تی درێژه‌دان به خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مژده‌ی ئه‌وه ده‌داته قوتابیانی قوتابخانه ئیسلامییه‌کان، که له‌مه‌ودا بڕوانامه‌کانیان ھاوتای بڕوانامه‌ی پۆلی (دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی) ده‌کرێت تا بتوانن زۆرترین کۆلێژی زانکۆکانی کوردستان وه‌ریان بگرن و درێژه به خوێندنی باڵاتر بده‌ن.
