هێمن هەورامی: بە بڕیاردان لە سەر چارەنووسی کوردستان قەیرانەکان چارەسەر دەبن
“هێمن هەورامی”، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشی کوردی ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاند، له هه‌رێمی کوردستاندا چه‌ند جۆرێک له قه‌یران هه‌ن، لە نێویشیاندا قه‌یرانی ئابووری و قه‌یرانی سیاسی، گوتیشی: “پێویسته هۆکاری هه‌ر یه‌ک له‌م قه‌یرانانه بزانرێت و هه‌روا به قسه نابێت حکوومه‌ت بڕوات، حکومه‌ت به هه‌ڵبژاردن هاتووه نه‌ک به کوده‌تا”. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەکرێت داوای هەڵبژاردنێکی تازە بکرێت و کێ سەرکەوتوو بوو، ئەوا “پیرۆزی بێت و با حکوومەت پێکبهێنێت”. ئەوەشی ڕوونکردەوە، پارتی براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن بووه و هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی به‌رپرسیارێتی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره و هه‌ر لایه‌نێکی دیکەش، به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی بەرپرسیارە و نابێت هیچ لایه‌نێک له به‌رپرسیارێتی ڕابکات.
هێمن هەورامی جەختی لەوە کردەوە کە به تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتر و ڕاکردن له به‌رپرسیارێتی، ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر ناکرێن، به‌ڵکو “به بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا کوردستان له چ قۆناغێک دایه و پێویستی به چ چاره‌سه‌رییه‌که و ئایا ده‌مانه‌وێت به‌ره‌وکوێ بڕۆین؟ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی؟ ئه‌مه‌ش پێویستی به زه‌مینه‌سازی و یه‌کڕیزی هه‌یه”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چانسی دیموکراسیی زیاتر بە میللەت دەدات. گوتیشی: “بەهۆی ئەوەی لایەنەکان کاندیدیان نییە، داوا دەکەن لە ناو پەرلەمان سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت”.
باس‌نیوز
