زانکۆ و پەیمانگا ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرێی خوێندنیان كه‌مكرده‌وه
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان كه ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی د.ئیبراهیم سمۆ سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و د.ڕێواس فایەق بڕیاردەری لیژنەکە به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا كرێی خوێندن له‌و زانكۆ و په‌یمانگایانه كه‌مبكرێته‌وه.
د.رێواس فایه‌ق بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و تو‌ێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌ی ئێمه له ١٢/٢دا نووسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد له‌وێشه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كاندا بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن به‌ڕێژه‌ی 30% به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و دۆخه ئابوورییه سه‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه. ده‌ره‌نجام داواكه‌مان جێبه‌جێكراو ئه‌مڕۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و راگرانی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كاندا كۆبووه‌وه.
وتیشی: ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت كرێی خوێندن به‌ڕێژه‌ی 30% كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌و رێژه‌یه كرێی خوێندن كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌وا دووچاری مایه‌پووچبوون ده‌بن، بۆیه له‌كۆتاییدا بڕیاردرا، رێژه‌ی كرێی خوێندنی بۆ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان 15% كه‌مبكرێته‌وه‌و بۆ په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانیش 10% كه‌مكرایه‌وه.
روونیشیكرده‌وه بڕیاره‌كه له‌مساڵه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ك بڕیاردرا هیچ خوێندكارێك له‌سه‌ر نه‌دانی قیستی پاره‌ی خوێندن له تاقیكردنه‌وه‌كان نەکرێته ده‌ره‌وه.
