وەزیری كشتوكاڵ: باج لە سەر بەرھەمی ھاوەردە بۆ ھەرێمی كوردستان دادەنرێ

وەزیری كشتوكاڵ: باج لە سەر بەرھەمی ھاوەردە بۆ ھەرێمی كوردستان دادەنرێ
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند باج لە سەر بەرھەمی ھاوەردە بۆ ھەرێمی كوردستان دادەنرێ.

عەبدولستار مەجید رایگەیاند: "ھەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەرھەمە كشتوكاڵییەكانی ھەرێمی كوردستان ھەناردەی دەرەوەی عێراق بكرێن"

عەبدولستار مەجید گوتیشی: "باج لە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانە دادەنێین كە ھاوەردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێن، بۆ زیاتر گرنگیدان بە ساخكردنەوەی بەرھەمە خۆماڵییەكان".

وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان ئاماژەشی کرد: "لە ساڵی رابردوو پەتاتەمان ھەناردەی دەروە كرد، لەگەڵ سێوی بەرواریی باڵا، ئەمساڵیش ھەوڵدەدەین گەنم ھەناردە بكەین".









































K24
Top