كه‌نه‌دا فڕۆكه‌كانی له شه‌ڕی دژی داعش ده‌كشێنێته‌وه و له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆو رایگه‌یاند له 22ی ئه‌م مانگه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان كه له جۆری سی ئێف 186 له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كێشینه‌وه.
به‌ڵام فڕۆكه‌ی چاودێری و پڕكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ده‌مێننه‌وه و یارمه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ده‌ن.
جه‌ستن ترودۆو گوتی: له ئێستادا 69 راهێنه‌ری سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، بڕیاره 230 راهێنه‌ری دیكه بۆ هه‌رێم بنێرین، له چوارچێوه‌ی پاڵپشتیه‌كانمان یارمه‌تی مرۆییش بۆ ناوچه‌كه ده‌نێرین.
