حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م رێوشوێنه له‌دژی به‌غدا ده‌گرێته‌به‌ر
وتیشی: "ئه‌م هه‌نگاوه له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی به‌غدا دێت كه ناهێڵێت هیچ به‌رهه‌مێكی په‌له‌وه‌ری هه‌رێم بچێته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی".
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌غدا بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ (كه ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه) هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، وتیشی: "بڕیاره‌كه ته‌نها بۆ به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر نییه، به‌ڵكو عه‌له‌فیشی گرتووه‌ته‌وه كه هیچ گومانی نه‌خۆشییه‌كی له‌سه‌ر نییه.
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بڕیارێكی سیاسی تره بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی ئیفلاسبوونی نزیكه‌ی هه‌زارو 500 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریی و چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی عه‌له‌ف و بێكاربوونی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س كه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه‌یه له ئارادایه".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى هه‌رێم ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بڕیاریانداوه له‌مڕۆوه سێشه‌ممه ڕێگه نه‌ده‌ن به‌تێپه‌ڕبوونی هیچ به‌روبوومێكی هاورده بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق كه له ئێران و توركیا و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه ده‌هێنرێنه هه‌رێم و ده‌ویسترێت به خاكی هه‌رێمدا تێپه‌ڕ بكرێت.
عه‌بدولستار مه‌جید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له‌و هه‌نگاوه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ئاو كه پێشتر بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق به‌رده‌درایه‌وه كه‌میده‌كه‌نه‌وه و ده‌خه‌ینه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی .
خه‌ندان
