سەربەخۆیی كوردستان پێویستی بە گفتوگۆیەكی درێژخایەن لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە هەرێمایەتییەكان هەیە
ئەلیزابێس شاکمان هورد هەروەها گوتی: ئەگەری زۆر هەیە لە ئەنجامی ئەم توندوتیژی و شەڕانەی ئێستا-كە لەزۆر ئاڕاستەوە بەردەوامن لەم ناوچەکەیەدا- سنووری هەندێک لە دەوڵەتەکان بکێشرێتەوە، بەڵام بە بۆچوونی من ئەمە پرۆسەیەکی زۆر درێژخایەنە و زۆر گفتوگۆ و نادڵنیایی لەخۆدەگرێت و بە رەوتێكی خاو دەردەکەوێت لە ماوەی چەندین دەیەدا و پرۆسەیەکی لەپڕ نابێت، وەک ئەوەی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا بینیمان بە سەرهەڵدانی سنوورەکانی دەوڵەتی مۆدێڕن، بۆیە ئەمە بە رەوتێكی زۆر خاو دەبێت، پێشموایە کە سنوورەکان ئێستا زۆر پراکتیکی نین و لە زۆر حاڵەتدا تەنانەت هەر نین و وەک دەزانی کاری خەڵک یەکناگرێتەوە لەگەڵ ئەو سنوورانەی سەد ساڵ لەمەوپێش کێشراون، بەڵام بەداخەوە ناتوانم پێشبینی بکەم، بیست یان سی ساڵی دیكە چی روودەدات.
شايانى باسه شاکمان هورد هەروەها گوتی: ئەوەی ئێستا هەمانە بارودۆخێکە کە پارێزگاری سنوورمان نییە بە مانا وێستفالییە کۆنەکە و توندوتیژی و ناسەقامگیری زۆرمان هەیە و بەڕاستی شتێکی جیاوازمان هەیە و پەنجەخستنە سەر ئەوەی ئەمە چییە، زۆر قورسە و پێموایە دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی دەوڵەتی بچووک و نیمچە دەوڵەت، یان جۆرێک لە نیوە دەوڵەت دەربکەون و دەردەکەون، و بەردەوام لەناوچەکەدا دەردەکەوێت، بەڵام پێویستە بیربکەینەوە لەوەی كە ئاكامەكەی چی دەبێت، لەبەرئەوەی تەنیا ئەگەر سەیری ئەو جۆرە توندوتیژییە بکەین كە بەشار ئەسەد دەیکات دژی هەندێک خەڵک، ئەوا ترس دامدەگرێت لەوەی کە روودەدات پێش ئەوەی کیانێكی شەرعیتر لەناوچەکەدا ببینین.
لە كۆتایی قسەكانیدا هورد هەروەها گوتی: کورد چەندین لایەنی جیاوازن و لە مێژووی کورددا هەوڵێکی زۆر هەبووە بۆ راگەیاندنی دەوڵەت، یان شێوەیەک لە دەسەڵاتی ناوچەیی کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن. پێموایە ئەم مەسەلەیە پێوەندییەكی زۆری بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە نییە، هێندەی پێوەندی بە دەوڵەتانی ناوچەکەوە هەیە، وەک عێراق و تورکیا و هەموو ئەوانەی کە بەشێک لە دانیشتووانەکانیان کوردن و دەیانەوێت جیاببنەوە، بۆیە ئەمە پرسیارێکی قورسە، بەڵام بەڕای من پێویستی بە پرۆسەی گفتوگۆیەکی دوور و درێژ هەیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەروەها بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ئەو هێزە هەرێمایەتییانەی کە تێوەگلاون، بە شێوەیەکی بەرچاو وەك تورکیا.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1061)
