نێچیرڤان بارزانی بەشداری پرسەی شێخ جەنگی تاڵەبانی دەكات

نێچیرڤان بارزانی بەشداری پرسەی شێخ جەنگی تاڵەبانی دەكات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6 - 2 - 2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە شاری كۆیە بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی براگەورەی بەڕێز مام جەلال سەركۆماری پێشووی عێراقی فیدرال و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

لە ڕێوڕەسمی پرسەكەدا، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو، هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی تایبەتی بۆ بەڕێز جەنابی مام جەلال تاڵەبانی نارد و هیوای خواست كە ئەمە دوایین خەم و كۆستی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان بێت و گیانی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی بە بەهەشتی فراوان شاد بكات.
Top