سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەمەد حاجی كەسایەتیی سیاسی دەكات
لەو دیدارەدا محەمەد حاجی پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەم پرسە نەتەوەیەی دەربڕیوە و پشتگیریی کردووە.
لەم بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێنەیەک لە پوختەی ناوەرۆکی دیدارەکەی بۆ ئاژانسی باسنیوز ناردووە.
پوختەی ناورۆکی دیدارەکە:
ڕۆژی شەممە 6ـی 2ـی 2016 لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. محەمەد حاجی كەسایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێم و تەحەدیات و هەڕەشەكان و هەروەها دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. لەبەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئەو دەرفەتانە ئاڵوگۆڕ كرا كە پەیوەستن بە ئاییندەی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان.
هەر لەم دیدارەدا د. محەمەد حاجی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆژەی نیشتیمانی و نەتەوەیی سەرۆك بارزانی لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆییشی نیشاندا كە بەپێی تواناكانی خۆی یارمەتیی سەرخستنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانییەی سەرۆك بارزانی بدات.
باسنیوز
