تورکیا ئامادەیی دەردەبڕێ بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان

تورکیا ئامادەیی دەردەبڕێ بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەردەبڕێ بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمیی حکوومەتی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە ھۆتێلێکی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "چاودێری پێشھاتەکان دەکەین و ئامادەکاریی پێویست ئەنجامدەدەین“.



وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، لە ئەگەری هەر داواکارییەکی هەرێمی کوردستان لەم بوارەوە، ”ئامادەکارییمان کردووە بۆ وەڵامدانەوە“.



رۆژی هەینی 5ـی شوباتی 2016، ئاگرێک لە سەنتەری مەساجی هۆتێل کەپیتاڵ لە شەقامی گولان لە شاری هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 19 کەس، کە 15ـیان کرێکاری فلیپینی بوون و چوار هاووڵاتی عێراقی و بریداربوونی 10 کەسی دیکە.








باسنیوز
Top