عەبدولستار مەجید: ئاوی بەنداوەكان لە بەغدا كەم دەكەینەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-2-2016"عەبدولستار مەجید" وەزیری كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: كە ئێستا بەغدا ڕێگری دەكات لە وەرگرتنی بەروبوومی خۆماڵی و كشتوكاڵیی ناوخۆی هەرێم بەمەبەستی زیان پێگەیاندن، ئەوەش مایەی قەبووڵكردن نییە لای ئێمە و دەشڵێت ئەوە بڕیارێكی سیاسییە و هەرێم كارتی فشاری زۆرە بەرامبەر بەغدا بەكاری بێنێت وەكوو كەمكردنەوەی ئاوی بەنداوەكان بۆ بەغدا."
وەزیری كشتوكاڵ ئەوەش دەخاتەڕوو كە نووسراوی فەرمیان ناردووە بۆ ئەو مەبەستە و لەم هەفتەیە چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەن و دەشڵێت ئەگەر بەغدا لەسەر ئەو بڕیارەی بەردەوام بێت كە ئەو بە بڕیارێكی سیاسی ناوی دەبات، ئەوا ئێمەش ئاوی بەنداوەكانی هەرێم تا (50) مەتر سێجا كەم دەكەینەوە و بە پێی یاسا زیادەیان بۆ نانێرین و دەشڵێت جگەلەوە دەتوانین رێگری لە هاوردەكردنی كەلوپەلی بیانیش بكەین كەلە ڕێگەی ترانزێتەوە بۆ بەغدا دەچێت".
باسنیوز
