ژەنەڕاڵ گارنەر: ئێستا کوردستان لە هەموو کاتێک نزیکترە لە سەربەخۆیی
”جەی گارنەر“، ژەنەڕاڵی خانەنشینی سوپای ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 رایدەگەیەنێت، کە جیهان بە گشتیی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی هەرێمی کوردستان ”ئامادەیە بۆ سەربەخۆیی“.
جەی گارنەر پێیوایە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان پەیوەندیی بە وڵاتانی جیهانەوە نییە و ناکۆکیی ناوخۆیی کوردستان رێگرە و رایدەگەیەنێت، ”پێموایە کێشەکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، کێشەکە لەنێوخۆی کوردە کە یەکگرتوو نین“.
ئەو ژەنەڕاڵە ئەمریکییە باسی هەوڵ و لێدوانەکانی ”مەسعود بارزانی“، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، ”پێموایە کورد لە قۆناغی ئێستا لە ھەموو کات نزیکترن بۆ سەربەخۆبوون“.
باسنيوز
