مەسرور بارزانی سەد ساڵە ھەوڵی بنیات نانی عێراق دەدرێت بێ ئەنجامە

مەسرور بارزانی سەد ساڵە ھەوڵی بنیات نانی عێراق دەدرێت بێ ئەنجامە
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕایگەیاند، عێراق لە شوێنێکی ھەڵە بنیاتنراوە ١٠٠ ساڵە ھەوڵ دەدرێت بکرێتە وڵات بەڵام بێ ئەنجامە.

مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، ئەوان پێشمەرگەن و ڕۆژانە خۆێنی خۆیان دەبەخشن و شەڕ دژی داعش دەکەن، تەنھا شتێکیش کە داوای دەکەن چەکە، لەبارەی داعشەوە پێی وایە سەرەکیترین ھۆکار کێشەیەکی سیاسییە کە بووەتە ھۆی دروستکردنی داعش لە ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی لە بارەی عێراقەوە دەڵێت زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ھەوڵی بنیاتنانی عێراق دەدرێت بەڵام بێ ئەنجام بووە چونکە لەسەر بناغەیەکی ھەڵە بنیاتنراوە.








(PNA)
Top