سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی لەكۆبوونەوەدان

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی لەكۆبوونەوەدان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە شاری هەولێر لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی لەكۆبوونەوەدان.

ئەم کۆبوونەوەیە لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەدایە کە حکومەت لەگەڵ چین و توێژەکاندا ئەنجامی دەدات و باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی دەکرێت.

كۆبوونەوەكە لەگەڵ گوتاربێژانە و سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت قەیرانی دارایی بۆ مامۆستایانی ئایینی رووندەكەنەوە و، پێیان دەڵێن وەك پێشوو پارە نەماوە، بۆئەوەی ئەوانیش لەڕێگەی مینبەری 2 هەزار و 896 مزگەوت كە گوتاری هەینییان تێدا پێشكەش دەكرێت، داوا لە خەڵكی بكەن وەكو جاران پارە خەرج نەكەن.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەریەک لە پارێزگارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها مامۆستایان و پزیشکان کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و پرسی چاکسازی و قەیرانی داراییان تاوتوێکرد.












رووداو
Top