کاکە حەمە: بەبێ پێشمەرگە مووسڵ رزگار ناکرێتەوە
”محەمەدی حاجی مەحموود“، فەرماندەی میحوەری کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی هەولێر رایگەیاندووە، کە ورەی هێزی پێشمەرگە لە لوتکەدایە، لەگەڵ ئەوەی ”لە رووی ئیمکانیات و پێویستییەکانی چەک و تا دەگاتە ژیانی رۆژانە، رەنگە وەک پێویست نەبێت“.
محەمەدی حاجی مەحموود پێیوایە لەم بارودۆخەدا، کە شەڕی رێکخراوی توندڕەوی داعش بەرۆکی کوردستانی باشووری گرتووە، مانەوەی ”مەسعود بارزانی“ لە سەرۆکایەتییکردنی هەرێمی کوردستان ”باشترین بژاردەیە“.
فەرماندەی میحوەری کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە بەشداریی رزگارکردنەوەی مووسڵ نەکات، ئەوا ”زۆر زەحمەتە“ هێزە عێراقییەکان بتوانن ئەو شارە رزگار بکەنەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی 2014ـەوە دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراق، لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە.
باسنيوز
