بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 10ملیۆن دۆلاری بۆ كه‌ركوك ته‌رخان كرا
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه له ١ی شوباتی ئه‌مساڵدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه: "یه‌كه‌م به‌شی پترۆدۆلار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشتووەته پارێزگای كه‌ركوك و به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند كراوه، پێویسته هه‌رێم پابه‌ندبێـت به ناردنی شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوك ."
هه‌رله راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: " بڕی پاره‌كه ١٠ ملیۆن دۆلاره و گه‌یشتووەته پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی شاره‌كه ."
ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌خه‌ندانی راگه‌یاند:" له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه وه‌ك پترۆدۆلار بۆ كه‌ركوك ته‌رخانكراوه، ئه‌وه‌ش مافێكی شاره‌كه‌یه كه بڕێك له داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی كه ده‌فرۆشرێت بۆ خۆی ته‌رخان بكرێته‌وه."
وتیشی: "ئه‌و پاره‌یه له پرۆژه خزمه‌تگوزاریه ته‌واونه‌كراوه‌كاندا بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان خه‌رج ده‌كرێـت .
خه‌ندان
