فراکسیۆنی پارتی: سەلماندیان لە تاریکستانەوە هاتوون
دەقی راگەیاندراوەکە:
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان!
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
كه‌مئه‌ندام و بریندارانی كاره‌ساتەکەی (1)ی شوبات!
(12) ساڵ لەمەوبه‌ر له یه‌كی شوباتی ساڵی (2004) دا، كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ و خوێناوی به پیلانێكی نه‌گریسی تیرۆریستان ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ولێر بۆوه‌وە و، له یه‌ككاتدا دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆكوژی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده له‌ناو هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی (3)ی ڕێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام درا، ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ش له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه ڕوویان له باره‌گاكانی لق و مەڵبه‌ند كردبوو ڕووی دا و، له ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌ركرده و كادیر و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل بوونه قوربانی خاك و نیشتمان .
به‌م كاره دژ به‌مرۆڤایه‌تییه جارێكی تر تیرۆریستان و دژمنانی ئازادی و دیموكراتی و ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز باوه‌ڕیان به پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیان نییه، بە هه‌موو جیهانیان سه‌لماند كه ئه‌وان له تاریكستانه‌وه هاتوون و ده‌یانه‌وێت ژیانی به‌دبه‌خترین گه‌لی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه بوه‌ستێنن.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تووشی كوردستان بووه له ئاڵۆزیی ڕه‌وشی ئابووری و هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی (1)ی شوباته، بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ زیاتر له هەمیشە وریاتر بین و هاوكاری حكوومه‌ته‌كه‌مان بین تا ده‌رچوون له‌م ڕه‌وشه و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجارەکی.
به‌م بۆنه‌یه ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێڕای سڵاومان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساتی یه‌كی شوبات و خۆڕاگری خانه‌واده سه‌ر به‌رزه‌كانیان، جارێكی تر به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌فاداری ئامانج و ڕێبازی شه‌هیدان و هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێردا بین. لێرەیشەوە جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌خوێنی شه‌هیدان هاتۆته به‌رهه‌م، له‌م قۆناغه‌دا زیاتر پێویستیمان به‌نزیكبوونه‌وه‌و لێك تێگه‌یشتنی هێز و پارته سیاسییه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م چین‌وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هه‌یه.
له‌كۆتاییدا دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئاواتی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان درێژه به‌كاروانی خه‌بات ده‌ده‌ین.
مردن و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆریستان!
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی (1)ی شوبات و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 1/2/2016
