لە باشووری‌ كه‌ركوك مۆڵگەكانی داعش ئاگر باران كرا

لە باشووری‌ كه‌ركوك  مۆڵگەكانی داعش ئاگر باران كرا
فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان، داعش له‌ میحوه‌ری‌ باشووری‌ كه‌ركوك، بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانێكی‌ زۆریان پێده‌گه‌یه‌نن.

لیوا هیوا ڕه‌ش وته‌بێژی‌ میحوه‌ری‌ باشووری‌ كه‌ركوكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ڕاگه‌یاند: به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان، دووجار داعشیان له‌ گوندی‌ سه‌ید خه‌ڵه‌ف له‌ میحوه‌ری‌ باشووری‌ كه‌ركوك بۆردومان كردوه‌ و زیانێكی‌ زۆریان پێگه‌یاندون.

وتیشی‌: بۆردومانه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌ زانیاریان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، داعش به‌نیازی‌ جمجۆڵ بوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌‌و چه‌كداری‌ زۆریان له‌و میحوه‌ره‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: تا ئێستا زانیارییان له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ داعشه‌وه‌ نییه‌.
Top